بۆ فێمینیزمێکی دژە فاشیست و گشتگیر!
بانگەواز بۆ خۆپیشاندانئ «فێمینیزمی بێ سنوور» له ٨ی ئازاری ٢٠٢٥، کاتژمێر ١:٠٠ی پاشنیوەڕۆ ( ڕۆژی 8ی مارسی 2025، کاتژمێر 13:00)
S+U Schönhauser Allee شوێن:
جیهان کەتۆته ناو ئاگرێکەوه – و ئەوە پیاواکانن کە ئاگرەکەیان بەدەستە و خۆشی دەکەن. هەروەها شەڕ و قەیران و توندوتیژی سێکسی دەربڕینی شیوازی دەسەڵاتی پیاوسالاریه، کە تێیدا لایەنگرانی فلینتا* [باوەڕێک که تێدا هەموو ڕەگەزێک ڕێزلێگراوه] بە ئامرازی توندوتیژی ژێردەستە دەکرێن. هەروەک لە ژیانی ڕۆژانەماندا دەیبینین: لە تۆڕی کەناڵەکانی تێلێگرام تایبەت بۆ دەستدرێژیکردن؛ لە بەکارهێنانی دڵۆپەی بیهۆشکردن لە ئاهەنگەکاندا؛ یان کاتێک کە لەلایەن فاشیستەکانەوە هێرش دەکرێتە سەر خەڵکانی کوئیر QUEER؛ یان کاتێک سیاسەتمەدارانی ڕاستڕەو ترانسفۆبیا وەک پرسێکی سەرەکی بۆ هاندانی جەماوەر بەکاردێنن؛ یان لە زیادبوونی ژمارەی ژنکوژی وقوربانیانی توندوتیژی خێزانی؛ کاتێک دەسەڵات چاوی له ئاستیان دا دادەخات و دەستکەوتە فێمینیستەکان هێرشیان دەکرێتە سەر.
ئێمە ئەمە قبوڵ ناکەین! بۆیه لە ٨ی ئازار وەرنه سەر جاده – شان بە شان دژی پیاوسالاری و فاشیزم!
بە تایبەت ئێستا کە بڵاوبوونەوەی جیهانبینییە ڕاستڕەوه توندڕەوەکان جارێکی دیکە دەردەکەونەوە. ئەمانە لە پێکهاتەکانی دەوڵەت و سەرمایەداریدا خۆیان دەبیننەوه. لە کۆمەڵگای سەرمایەداریدا مرۆڤەکان هەست بە بێدەسەڵاتی و ترس و دڵەڕاوکێ دەکەن، کە بەهۆی ئەو سیستەمەوە دروست دەبێت، کە دەتوانرێت بگوازرێتەوە بۆ وەبیرهێنانەوەی بیری ڕەگەزپەرستی و ناسیۆنالیستی و دژە جوولەکە. ئەکتەرە ڕاستڕەوەکان و تاکڕەوەکان بەم شێوه خۆیان دەچەسپێن و پڕوپاگەندەی وێنەی سادەی دوژمن و پیاوسالاری تاکڕەوانه دەکەن.
لە هەمان کاتدا بەرژەوەندی قازانج لە دەوڵەتی نیولیبراڵدا دەبێتە هۆی سیاسەتێکی دەستپێوەگرتو، کە بە تایبەتی هەڕەشە لە فلینتا* دەکات. لە ئێستادا نوقسانی ١٤ هەزار شوێنی خانەی ژنان هەیە، سەنتەرە کوئیرەکان دادەخرێن، شوێنەکانی کارکردنی چاودێری تادێت ناجێگیرتر دەبن و سیستەمی ئاسایشی کۆمەڵایەتی هەڵدەوەشێتەوە. پیاوسالاری و سەرمایەداری لە ناوەرۆکی پێکهاتەکانی دەوڵەتدا داڕێژراون. فێمینیزمێکی لیبراڵ کە تەنها ئامانجی یەکسانی بۆ ژنانی سپی پێست و دەوڵەمەند بێت، چارەسەر نییە.
بیری دەسەڵاتگرایی سێکسی، دژایەتی خەڵکانی کوئیر، دژایەتی و ترسان له هاوڕەگەزخوازی بابەتی جیهانبینی و پڕۆژەی تاکڕەوەکانن.
له پێش هەمووشتێکدا دەستکەوتە فێمینیستەکان خەریکه لەژێر سیاسەتی پاوانخوازانەدا لەناو دەچن. جا چ سیاسەتی دژ به ژنان له بارەی لەباربردنی منداڵ لە سەردەمی ترەمپ یان پارتی «قانون و عدالت» [پارتی پیس PiS] له پۆڵۆنیا بێت، یان سیاسەتی دژە کوئیری ئۆربان بێت یان هی پارتی ئازادی ئوتریش (نەمسا) [ئێف.پێ.ئؤ FPŐ]، یان توندوتیژی و ژنکوژی مەلاکانی ئێران، یان پێشێلکردنی تەواوی مافەکان لە لایەن تاڵیبان یان بەکارهێنانی توندوتیژی سێکسی به ئامانج گیراو وەک چەکێکی شەڕ لە سودان بێت. فلینتا* هەمیشه دوچاری هێرشی تاکڕەوانە دەبێتەوه – جا چ لەلایەن گروپە ڕاستڕەوە نەتەوەییەکانەوە بێت یان لەلایەن گروپە ئیسلامییەکانەوە. لەم شێوه جیهانبینییانەدا هیچ بوارێک بۆ کوئیربوون یان بۆ بڕیاردان له چارەنووسی ژنان خۆیان نییە. تانەت له پەیوەندی سێکسی نێر و مێش دا توندوتیژی و زۆرەملەیی پیاده دەکرێ.
دەستپێکێکی تر بۆ پڕۆژە تاکڕەویەکان بریتیه له دژایەتیکردنی جوولەکە، کە لە ئێستادا جارێکی دیکە دیاردەیەکی کارەساتباری جیهانی ڕوون بە خۆیەوه دەبینێتەوە. ئەمەش هێندەی تر توڕەمان دەکات، کە چۆن بزووتنەوە گوایە چەپ و فێمینیستەکان بەشداری وڕێنه (وەهم) دژە جوولەکە دەکەن و هیچ بایەخێک بۆ توندوتیژییە سێکسییەکانی حەماس دژی فلینتای* ئیسرائیل دانانێن، ئینکاری یان تەنانەت ستایشیش دەکەن. ئەمە تەنها خیانەت نییە لە وانەی زیانیان بەرکەوتووە و بونەته قوربانی، بەڵکو خیانەته لە خەباتی هاوبەشمان دژی پیاوسالاری.
فێمینیزمێکی گشتگیر بەبێ ڕەخنە لە هەموو جۆرەکانی دژایەتیکردنی جوولەکە ناتوانێ بوونی هەبێت.
لە هەمان کاتدا ئێمە تێبینی ئەوە دەکەین کە چۆن بنەما چەپەکانی دژە ڕەگەزپەرستی لە بازنەکانی گوایە پێشکەوتنخوازانەدا ژێر پێ دەخرێن، ئەوەش به بە بێ بایەخکردنی حکومەتی ڕاستڕەوی توندڕەوی نەتانیاهۆ و ئازارەکانی فەڵەستینییەکان و لە هەمان کات دا بانگەشەکردن و پێداهاڵداگوتین بۆ کردەوه ڕەگەزپەرستیەکان و سەرکوتکردن. شەڕێکی ڕاستەقینە لە دژی دژایەتیکردنی جوولەکە وەک بابەتێکی دژە فاشیستی پێناسه دەکرێ!
وەک چەپ و فێمینیست دەبێ ناوی ئەو لادان و بۆشاییانە لە بزووتنەوەکەماندا بهێنین. بەڵام ئەمە نابێێت تاکە سەرنجمان بێت. چونکە پڕۆژەکانی پیاوسالاری و فاشیستی به شێوەێکی جیهانی به یکەوه گرێدراون و لە هەڵکشاندان، تەنانەت لێرەشدا. حیزبی سۆسیال مەسیحیەکانی ئاڵمانیا [سێ.دێ.ئو CDU] نەک هەر هاوکاری لەگەڵ جەماعەتی ئاڵترناتیو بۆ ئاڵمانیا [AfD] قبول دەکات، بەڵکو لە ڕووی ناوەڕۆکەوە بەزەحمەت له یەکترجیادەکرێنوە – بە تایبەت کاتێک باس لە بێمافی خەڵکی کۆچبەر دەکرێت. هەروەها سەوزەکان و پارتی سۆسیال دێموکڕاتتیش [SPD] بەشداری لە کانۆنی ڕەگەزپەرستیدا دەکەن. ئێمە سێکسیزم و دژە جوولەکەگەرایی وەک هۆکارێک بۆ ستایش کردنی سیاسەتی ڕەگەزپەرستانەی دیپۆرتکردنەوە نابینین، بەڵکو وەک پایەی بنەڕەتی له ناو چینی ناوەڕاستی ئەڵمانی دەبینین. ئێمە ناهێڵین خۆمان لە بەرامبەر یەکتردا یاریمان پێ بکرێت!
ئێمە بە هاوکاری لەگەڵ بزووتنەوە فێمینیستە جیهانییەکان وەستاوین: لەگەڵ خەباتگێڕانی کورد لە ڕۆژئاوا، لەگەڵ بزووتنەوەی پۆڵەندی بۆ مافەکانی لەباربردن، لەگەڵ نی ئونا مێنۆس لە ئاڕژانتین، لەگەڵ خەباتی دژه ژنکوژی لە مەکسیک، لەگەڵ دەستپێشخەرییەکانی چاوەدێری و ئاشتی فێمینیستی لە سودان و بزووتنەوەی فێمینیستی دژی ڕژێمی ئێران.
له ئێستادا گرنگترە کە ئێمە وەک فلینتا* [FLINTA*] پێکەوە بمێنینەوە. وەرن با لە ٨ی ئازاردا (٨ی مارس) بچینە سەر شەقامەکان و شەڕ لە دژی پیاوسالاری ڕابگەیەنین! نەک ملیمەترێک بۆ لای ڕاست! بۆ فێمینیزمێکی گشتگیر و ژیانی باش بۆ هەموومان! ژن، ژیان، ئازادی!
ئەلێرتا ئەنتی سێکسیستا! ئەلێرتا ئەنتیفاشیستا!
Alerta Antisexista!
Alerta Antifascista!
*هەموو ڕەگەزەکان بەخێربێن و ڕێزیان هەیه
*بلۆکی دەمامک